به‌ وێنە.. کونسوڵی فەڕەنسا جانتایەک هەناری هەڵەبجەی بردەوە وڵاتەکەی

‌کونسوڵی فەرەنسا لە هەولێر

وێستگه‌ نیوز ـ
کونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر جانتایەك لە هەناری هەڵەبجەی لەگەڵ خۆی بردەوە پاریسی پایتەختی وڵاتەکەی.


ئەمڕۆ یەکشەممە، ئۆلیڤی دیۆتینی، کونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر لە توتێکدا، جانتایەك هەناری هەڵەبجەی پۆست کردووە و بە کوردی نووسیویەتی، "پاریس- گەڕانەوە لە هەڵەبجە".

کونسوڵی فەڕەنسا، لە فێستیڤاڵی ئەمساڵی هەناری هەڵەبجەدا بەشدارکردبوو، دواتر جانتایەک هەناری لەو فێستیڤاڵەدا لەگەڵ خۆی بردەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە 14ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ لە شاری هەڵەبجە و بە چاودێری وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم و بە بەشداری چەندین جوتیار حەوتەمین فێستیڤاڵی هەناری پایزی هەڵەبجە بەڕێوەچوو.

فێستیڤاڵی هەناری ئەمساڵ، حەوتەمین فێستیڤاڵی بوو و سێ رۆژی خایەند، تیایدا لە پاڵ بەرهەمی هەناری ئەم ساڵی هەڵەبجە و ناوچەکەدا، چەندین بەرهەمی تری وەک گوێز، هەنگوین و وشکەی تیایدا پێشکەشکرا.


PM:10:53:24/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 3400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو