شمخانی ئامۆژگارییه‌كی ئیسرائیل ده‌كات: پاره بۆ ئه‌و وێرانه‌یه دابین بكه كه به‌سه‌رتان دێت
وێستگه نیوزـ
ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران ئامۆژگاریی ئیسرائیل ده‌كات و له وه‌ڵامێكی توندی تاران ئاگاداری ده‌كاته‌وه.
عه‌لی شمخانی، ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نوسیویه‌تی: باشتره ئیسرائیل خه‌ریكی كۆكردنه‌وه و دابینكردنی پاره بێت بۆ بنیادنانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی، چونكه ئێران وه‌ڵامێكی وێرانكه‌ری ده‌بێت بۆ ته‌لئه‌بیب.
شمخانی وتویه‌تی: له‌بری ئه‌وه‌ی ئیسرائیل یه‌ك ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بۆ دژایه‌تیكردنی ئێران ته‌رخان بكات، باشتره هه‌زاران ملیار په‌یدا بكات بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانه گه‌وره‌یه‌ی كه تاران پێی ده‌گه‌یه‌نێت.
ئیسرائیل و ئێران ناوبه‌ناو لێدوانی دژبه‌یه‌ك ده‌ده‌ن، ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا له دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران روویدا، ئیسرائیلی پێ تۆمه‌تبار ده‌كرێت، تارانیش له زۆربه‌ی لێدوانه‌كانیدا هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامی توند و سڕینه‌وه‌ی ته‌لئه‌بیب له‌سه‌ر نه‌خشه ده‌كات.
PM:03:09:24/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 2860
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت