بڕیاره‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ ده‌ركردنی باڵیۆزانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی لێكه‌وته‌وه
وێستگه نیوزـ
بڕیارێكی سه‌رۆك كۆماری توركیا بۆ ده‌ركردنی باڵیۆزی 10 وڵاتی ئه‌وروپا و باڵیۆزی ئه‌مریكا، كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی لێكه‌وته‌وه پێیان وایه كه ئه‌و بڕیاره "نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه توركیا به‌ره‌و سه‌ركوتكردن ده‌ڕوات".
ئاڵۆزییه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه دروستبووه كه وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا داوایانكردوه عوسمان كاڤالا كه‌سایه‌تیی ئۆپۆزسیۆنی توركیا ئازاد بكرێت، به‌ڵام ئه‌ردۆغان ناوبراوی تۆمه‌تبار كردوه به‌وه‌ی پشتیوانیی له خۆپیشاندانه‌كانی 2013ی ناسراو به بزوتنه‌وه‌ی جیزی و پاشان كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مموزی 2016 كردوه.
له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا، ده‌یڤد ساسولی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له تویته‌ری خۆی نوسیویه‌تی "ناترسین..ئازادی بۆ عوسمان كاڤالا"، ئینجا به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیاشی وتوه كه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و سه‌ركوتكردن ده‌ڕوات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیاش رایگه‌یاندوه كه لێدوانه‌كانی ئه‌ردۆغانیان به هه‌ند وه‌رگرتوه و له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا تاوتوێی بڕیاره‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
ئه‌مریكاش رایگه‌یاندوه كه چاوه‌ڕوانی رونكردنه‌وه‌ی زیاترن له ئه‌نقه‌ره له‌سه‌ر ده‌ركردنی ئه‌و 10 باڵیۆزه له توركیا كه یه‌كێكیان باڵیۆزی ئه‌مریكایه.
پێشتر ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و كه‌نه‌دا و دانیمارك و هۆڵه‌ندا و نیوزلاند و نه‌رویج و سوید و فینلاند له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا داوای ئازادكردنی عوسمان كاڤالا-یان كردبوو، توركیاش به ده‌ركردنی باڵیۆزی ئه‌و 10 وڵاته له ئه‌نقه‌ره، وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی دایه‌وه.
AM:11:02:24/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 5920
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت