به‌ڤیدیۆ..هه‌ڵه‌یه‌كی ئایینی له 1955 روویداوه و 2021 هه‌رای ناوه‌ته‌وه
وێستگه نیوزـ
هه‌ڵه‌كه له‌ناو فیلمێكی میسریدا رویداوه كه ساڵی 1955 به‌رهه‌مهێنراوه و تیایدا مه‌لایه‌ك ئامۆژگاریی خانمێك ده‌كات و پێی ده‌ڵێت "خواری گه‌وره له كتێبه ئازیزه‌كه‌یدا ده‌ڵێت "به‌هه‌شت له‌ژێر پێی دایكاندایه"، دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه مشتومڕیكی زۆر دروست بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه ئایه‌تی ناو قورئانی پیرۆز نییه، به‌ڵكو فه‌رموده‌یه.
هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوی میسر حه‌سه‌ن ریاز رۆڵی ئه‌و مه‌لایه ده‌بینێت، خانمه‌كه‌ش مه‌دیحه یوسرایه، مه‌لاكه ده‌یه‌وێت بڵێت كه قورئانی پیرۆز گه‌وره‌ترین رۆڵی به دایك داوه، به‌ڵام له 2021 و تازه به تازه كه ئه‌و فیلمه لێده‌درێته‌وه، ره‌خنه‌ی لێ ده‌گیرێت و ده‌ڵێن له قورئانی پیرۆزدا ئایه‌تی له‌وجۆره نییه، به‌ڵكو ئه‌وه یه‌كێكه له فه‌رموده‌كان.
هه‌ندێكی دیكه ناوه‌ڕۆكی قسه‌كانی ئه‌و مه‌لایه به "به‌لارێ بردنی قورئانی پیرۆز ناوده‌به‌ن"، زۆرێكیش ده‌ڵێن كه له‌و كاته‌دا هۆشیاریی ئایینی نه‌بووه و هه‌رچییه‌ك به‌ناوی ئایینه‌وه بوترایه هه‌موو كه‌س باوه‌ڕی پێ ده‌كرد، به‌تایبه‌ت له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه كار هونه‌رییه‌كان كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه هه‌بووه.
AM:10:23:24/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 5784
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت