كۆمسیۆن 322 تانه‌ی نوێی ره‌تكرده‌وه و ده‌نگه‌كانی ئه‌م پارێزگایانه‌ش ده‌ژمێرێته‌وه
وێستگه نیوزـ
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق ئاماری رۆژانه‌ی خۆی بڵاوكرده‌وه بۆ چاوخشاندنه‌وه به تانه‌كانی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن و رایگه‌یاند كه 322 تانه‌ی نوێی ره‌تكردوه‌ته‌وه.
كۆمسیۆن له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 340 تانه‌ی نوێ خراوه‌ته‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران و ئه‌وانیش 322 تانه‌یان ره‌تكردوه‌ته‌وه چونكه به‌ڵگه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌بووه و پێچه‌وانه‌ی مادده‌ی 38ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان بوون كه له په‌رله‌مان په‌سه‌ند كراوه.
له به‌رامبه‌ریشدا به‌پێی بوونی به‌ڵگه، ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران 18 تانه‌ی په‌سه‌ند كردوه و بڕیاریداوه ده‌نگه‌كانی 234 وێستگه له پارێزگاكانی به‌غدا و سه‌لاحه‌دین و به‌سره به ده‌ستی بژمێردرێنه‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێدایه كه دوێنێ هه‌ینی كۆمسیۆن 294 تانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ره‌تكردوه‌ته‌وه و ره‌زامه‌ندیشی له‌سه‌ر ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی چه‌ند وێستگه‌یه‌كی تانه لێدراو ده‌ربڕیوه.
PM:09:30:23/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 4768
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت