عەلی حەمە ساڵح، سەرۆكی لیژنەی وزەو سامانە سورشتیەكانی پەرلەمانی كوردستان لەپەیجی فەرمی خۆی لەفسیوک بڵاویکردەوە، "قسەمان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان كرد كە مۆڵەتی هێنانی (10 ملیۆن) لیتر بەنزینی پێبدرێت (مۆڵەت بدرێت بە شاسوار عەبدولواحید)، چاوەڕێین سبەینێ داواكاری پێشكەشبكات".
ئێوارەی ئەمڕۆش شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، حزبەکانی دەسەڵات سنورەکانیان گرتووە، بەجۆرێک ناهێڵن یەک لیتر بەنزین بێتەناو هەرێمی کوردستان، بۆیە "من تەحەددای یەکێتی و پارتی دەکەم کە ئەگەر رێگەمان بدەن لەسنورەکانەوە بەنزین داخڵ بکەن، بەنزین دەکەین بە 475 دینار".
عەلی حەمە ساڵح لەپەمایەکەیدا باسی لەوەشکردوە، "سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێ: مۆڵەتم دەنێ بەنزین بھێنم لیترێک دەدەمە 475 دینار، منیش وەک سەرۆکی لیژنەی وەزەو سامانە سروشتیەکان پشتیوانی دەکەم، لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار قسەم کردوە مۆڵەتی پێبدەن، سبەی داواکاری پێشەکەش بکات ئێمەش پشتیوان دەبین بە ھەموو شێوەیەک. بەڵام من ئەزمونی 8 ساڵم لە لیژنەی سامانە سروشتیەکان ھەیە، کاری وا زۆر ئەسەتەمە، چونکە ئەمڕۆ تەنێک بەنزین لە بازاڕی جیھان 800 دۆلار بوە، واتە: جگە لە گومرگ گواستەوە قازانجی بازرگان، واتە: لیترێک نزیکەی 900 دینار. تێکەڵی پترۆ کیمیاوی دەکەن بۆ ھەرزان بوونی".
ئەوەشی خستوەتەڕو، "من پێموایە ڕێگای دروست پاڵاوتنە لە نێوخۆو ڕێگریە لە ھەر قۆرخکاریەک بە بەرھەمی ناوخۆ بکرێت، وەک ئەوەی ئێستا لە ھەولێر نزیکەی دوو ملیۆن لیتری ڕۆژانە بۆ سێ کۆمپانیا قۆرخکراوە.. بۆیە چارەسەر لە نێوخۆیە".
ماوهی زیاتر له دو ههفتهیه نرخی بهنزین له بهنزینخانهكانی ههرێمی كوردستان بهردهوام رو لهبهرزبونهوهیه و تا ئێستاش حكومهتی ههرێمی كوردستان، هیچ ههنگاوێكی كرداری لهوبارهیهوه نهگرتوهتهبهر.