شاسوار عەبدولواحید: تەحەدا دەکەین ئەگەر رێگەمان بدەن بەنزین بهێنین لیتری دەکەینە 475 دینار

‌‌ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ

وێستگەنیوز-

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، حزبەکانی دەسەڵات سنورەکانیان گرتووە، بەجۆرێک ناهێڵن یەک لیتر بەنزین بێتەناو هەرێمی کوردستان، بۆیە "من تەحەددای یەکێتی و پارتی دەکەم کە ئەگەر رێگەمان بدەن لەسنورەکانەوە بەنزین داخڵ بکەن، بەنزین دەکەین بە 475 دینار".

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا باسی لەوەشکرد، یەکێتی و پارتی بەو هەموو سەرمایەی لەبەردەستیاندایە بەبەهای "دو بیست و پێنج هەزاری کە 100 لیتر بەنزین دەکات، نەیانتوانیوە بەنرخی 500 دینار بەسەر هاوڵاتیادا دابەشی بکەن، بەڵام ئێمە سێ مانگ پێش هەڵبژاردن 600 هەزار لیتر بەنزینمان دابەشکرد بەنرخی 500 دینار بۆ هەر لیترێک".

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەئێستادا "هەڕەشەیان لەسەرجەم بازرگانەکان کردووە و سنورەکانیان گرتووە، بەجۆرێک ناهێڵن یەک لیتر بەنزین بێتەناو هەرێم، بۆیە من تەحەددای یەکێتی و پارتی دەکەم کە ئەگەر رێگەمان بدەن لەسنورەکانەوە بەنزین داخڵ بکەن، بەنزین دەکەین بە 475 دینار".

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ  دەڵێت، "ئێمە (نەوەی نوێ) پیشانی خەڵکماندا کە دەتوانین بە 500 دینار بەنزین دابەش بکەین، بەڵام ئەوانە نەک بەنزین بە 500 دینار دابەش ناکەن، بەڵکو دزیش دەکەن و دێن لەبەنزین لەئێرانەوە دەهێنن لیتری بە 400 تا 450 دینار و 500 دیناری لێدەسێنن بۆ گریفانی بنەماڵە و کۆمپانیاکانیان، هەروەها  بەخەڵکی ئەدەن بە 900 و 950 دینار، کەچی هێشتا دێن گلەیی لەئێمە دەکەن".



PM:08:41:23/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 4792 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت