به‌ڤیدیۆ..سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كی به‌غدا گه‌نده‌ڵه‌كانی دورخسته‌وه و ئه‌وانیش هێرشیانكرده‌سه‌ری
وێستگه نیوزـ
دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو چه‌كدارێك هێرشیكرده‌سه‌ر ماڵی سه‌رۆك شاره‌وانیی ناوچه‌ی شه‌عب له به‌غدا، ئه‌و به‌رپرسه پرۆسه‌ی هه‌ڵكه‌ندنی زه‌ویی راگرتبوو، هاوكات گه‌نده‌ڵه‌كانیشی گواستبوه‌وه.
ماڵی جه‌عفه‌ر به‌شار، سه‌رۆك شاره‌وانیی ناوچه‌ی شه‌عبی به‌غدا له ناوچه‌ی به‌له‌دیاتی ناوه‌ڕاستی به‌غدایه و دوای هێرشه‌كه داوای كردوه به‌رپرسان له‌و به ئامانجكردنه به به‌رنامانه بپارێزرێن.
سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كه دوپاتیكردوه‌ته‌وه كه بۆیه هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر ماڵه‌كه‌ی، چونكه رێگه‌ی له گه‌نده‌ڵكاران كردوه و نه‌یهێشتوه چیتر خه‌ڵك له خۆیانه‌وه كاری هه‌ڵكه‌ندن له زه‌وییه‌كاندا بكات.
PM:06:51:23/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 4852
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت