شوان محەمەد: هەمیشە دۆخی عێراق لەڕووی سیاسی و ئەمنی و کۆمەڵایەتیەوە ئاڵۆزە

‌شوان محەمەد بەرپرسی لقی 5ی پارتی لە بەغدا

وێستگە نیوز- 

بەرپرسی لقی 5ی بەغدای پارتی دیموکراتی کوردستان پێشبینی دەکات، پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق دوابکەوێت، بەو پێیەی لایەنەکان سکاڵایان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن هەیە و لایەنە شیعەکانیش ناکۆکن لەسەر چۆنیەتی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق.

شوان محەمەد بەرپرسی لقی 5ی پارتی لە بەغدا بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، "ڕەنگە پێکهێنانی حکومەت دوابکەوێت، چونکە لایەنێکی زۆر سکاڵایان لەسەر کۆمیسیۆن تۆمارکردووە، دەشڵێت، پێکهێنانی حکومەت، کێشمەکێشی زۆر لێدەکەوێتەوە لەنێوان لایەنە شیعەکان، هیوادارین ناکۆکیەکان بە ئاشتی تێپەڕن، تا حکومەتێکی باش پێکبهێنرێت."

باسیلەوەشکردووە، ''ئاڵۆزی لە عێراق شتێکی تازە نیە، هەمیشە دۆخی عێراق لەڕووی سیاسی و ئەمنی و کۆمەڵایەتیەوە ئاڵۆزە، گەر ئاڵۆزیەکان درێژە بکێشن کە هۆکارەکەی ناکۆکی سیاسیە، ڕەنگدانەوەی خراپی دەبێت لەسەر واقعی ئەمنی و کۆمەڵایەتی و ئابووری."

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ''ئەنجامی هەڵبژاردن کوتلەی گەورە بۆ پێکهێنانی حکومەت دیاریدەکات، وتیشی"ئێستا کوتلەی گەورە بەڕوونی دیارە، سەدر گەورەترین کوتلەیە، بەڵام پێکهێنانی حکومەت چەند ئاڵۆزی لێدەکەوێتەوە، ئەوە بابەتێکی ترە، کورد و سونەش پێیانباشە لایەنە شیعەکان ڕێکبکەون، تا ناکۆکیەکان ڕەنگدانەوەی نەبێت لەسەر ئایندەی حکومەت."

ئەوەشیخستۆتەڕوو، کورد بێدەنگ نیە و هەڵوێستی ڕوونە، داوادەکات کوتلە شیعەکان کێشەکانیان یەکلایی بکەنەوە، تا حکومەتی داهاتوو بەشێوەیەی تەندروست پێکبهێنرێت."

بەرپرسی لقی 5ی پارتی لە بەغدا، لەبارەی چانسی کازمی بۆ مانەوەی لە پۆستەکەی، دەڵێت"ڕەنگە دوای یەکلایی کردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەربکەوێت، ئایا لایەنە شیعەکان ڕێکدەکەون یان نە، ئەوکات چانسی کازمی بۆ مانەوەی لەپۆستەکەی دەردەکەوێت."


PM:05:42:23/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو