لە ماڵی نوری مالیکی کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدرێت
نوری مالیكی، سه‌رۆكی ئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا
وێستگە نیوز_
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، بڕیارە سبەی یەکشەممە بەشێک لە لایەنە شیعەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنی پێشوەخت لە ماڵی نوری مالیکی کۆببنەوە و داواکارییەک هەیە بۆ بەشداری نوێنەرانی یەکێتی و پارتی.
ئەمرۆ شەممە، 23ی تشرینی یەکەمی 2021، بەشێک لە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، بڕیارە سبەینێ جیا له ره‌وتی سه‌در، ته‌واوی لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن له ماڵه‌كه‌ی نوری مالیكی سه‌رۆكی ئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له به‌غدا كۆببنه‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش داوا له حزب و هاوپه‌یمانێتییه براوه‌كانی كورد و سوننه‌ش كراوه كه له‌م كۆبوونه‌وه‌یه به‌شدار بن.
هاوکات ئاماژە بەوەکراوە، داواکارییەک بۆ بەشداری لە نوێنەرانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان کراوە کە بەشداری کۆبوونەوەکەی ماڵی نوری مالیکی بکەن.
دەربارەی ئامانجی کۆبوونەوەکە، ئەوەخراوەتەڕوو، گفتوگۆ لەبارەی دەرئەنجامی هەڵبژاردن و گەڕانەوەی تانەکان و ئەگەر و ڕێکارەکانی پێکهێنانی هاوپەیمانێتی لایەنەکان تا پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق دەکرێ.
لەلایەک بەشێک لە هێزە شعیەکان سەرقاڵی ئەنجامدانی خۆپیشاندانن دژ بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و پێیان وایە تەزویر لە ئەنجامەکان کراون، لەلایەکی دیکە موقته‌دا سه‌در، براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکە چه‌ندین جارێک له تویته‌ر وتویه‌تی كه سه‌رۆكایه‌تیی
ئه‌مجاره‌ی حكومه‌ت بۆ سه‌درییه‌كانه.
له‌وكاته‌شه‌وه ناوی چه‌ند كه‌سێك
ده‌هێنرێت، له‌وانه "جه‌عفه‌ر سه‌در، باڵیۆزی ئێستای عێراق له به‌ریتانیا
و نه‌سار روبه‌یعی، سه‌ركرده‌ی هێڵی یه‌كه‌می سه‌در و وه‌زیری كار له
ولایه‌تی دووه‌می نوری مالیكی و حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می پێشوی
سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئینجا دیارترین ناو كه بۆ ئه‌و پۆسته كاندید بكرێت،
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری ئێستای عێراقه.
سه‌رچاوه نزیكه‌كانی ره‌وتی سه‌در ئه‌و ناوانه‌یان بۆ دوو كه‌س كورت
كردوتهوه و ده‌ڵێن كه جه‌عغه‌ر سه‌در و كازمی زۆرترین چانسیان هه‌یه
ببنه سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كه‌ی ره‌وتی سه‌در.
PM:02:41:23/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 2916
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت