فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە سوریا سەرکردەیەکی قاعیدەیان کوشت


وێستگه‌ نیوز ـ
فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، لە ھێرشێکی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانیاندا سەرکردەیەکی دیاری ئەلقاعیدەیان لە سوریا کوشتووە.


جۆن ریگسبی وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، لە ھێرشێکی ئاسمانی ھێزەکانیان لە سوریا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری MQ-9 توانیویانە عەبدولحەمید مەتەر، یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی رێکخراوی ئەلقاعیدەیان کوشتووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بە کوشتنی ئەم سەرکردەیەش چالاکییەکانی ئەو رێکخراوە توشی شکست دەبن و پلانەکانیان دوادەخات.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، ئەمریکا بەردەوامدەبێت لە بە ئامانج گرتنی ئەندامانی ئەلقاعیدە و ھەر گروپێکی دیکەی چەکداری کە ھەڕەشە بۆ سەر کۆمپانیا و ھاوڵاتییانی دروستبکات.

ئەمە لەکاتێکایدا، لە ئێستادا گروپە چەکدارییەکانی دەستەی ئازادکردنی شام و پاسەوانانی ئاین کە سەر بە رێکخراوی چەکداری ئەلقاعیدەن بەشێکی زۆری پارێزگای ئیدلبیان لە خۆرئاوای سوریا کۆنتڕۆڵکردووە و دوای رووداوەکەی 11ی سێپتەمبەری 2001  و کوشتنی ئوسامە بن لادنی سەرۆکی رێکخراوی ئەلقاعیدە، ھێشتا ئەمریکا ئەو رێکخراوە بە مەترسی بۆسەر بەرژەوەندییەکانی دەزانێت.


PM:01:34:23/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 2396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت