لەبارەی گۆڕینی نرخی دۆلار روونکردنەوە دەدرێت


وێستگه‌ نیوز ـ
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری داراییی سەرۆكوەزیرانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، "هەنگاونان بەرەو باشتركردنی بەهای دراوی بیانی ئامانجێكی حەتمییە بە كۆمەڵێك مەرج".  


مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری دارایی مستەفا کازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە توێژینەوەیەكدا ئەوە دەخاتەڕوو، لە پاش 2021 یەدەگی دراوی قورس بە رێژەی 23% لە عیراق زیادی كردووە، لەگەڵ ئەوەشدا هەڵاوسانی نرخەكان بەرێژەی 10% زیادی كردووە و گەشەكردنی ئابووری لە دەوروبەری 1% دایە.  

توێژینەوەكەیدا بەناونیشانی "رفع قیمه‌ الدینار العراقی: التحدیات والفرص" ئەوەشی ئاماژە پێكردووە لە 2020 دا كە نرخی نەوت چووە 36 دۆلار گەشەكردن سالب بووە و یەدەگ بەرێژەی 23% داڕماوە، ئەمەش دەوڵەتی ناچاركردووە دەست بۆ نرخی دراوی بیانی ببات.  

بەگوێرەی ئەنجامگیرییەكانی توێژینەوەكە لە قۆناغی داهاتوودا هەوڵدان بۆ دابەزاندنی بەهای دراوی بیانی "ئامانجێكی حەتمییە" بەمەرجێك دەوڵەت توانای ئەوە پەیدا بكات كە بەرەنگاری ئەو شۆكە دەرەكییانە ببێتەوە كە دووچاری تەرازوی پارەدان دەبنەوە.  

باسی له‌وه‌شكردووه‌، "گۆڕینی بەهای دراوی بیانی و نرخی دۆلار جارێكیتر پێویستی بە هەماهەنگییەكی باڵا هەیە لەناو ناوەندەكانی بڕیار". 


PM:12:35:23/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 14624 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت