خۆكوشتنێكی دیكه‌ له‌ په‌خشێكی راسته‌وخۆدا


وێستگه‌ نیوزـ

كچه‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی چین، له‌ په‌خشێكی راسته‌وخۆدا هه‌وادارانی خۆی به‌ خواردنه‌وه‌ی بوتڵێك قڕكه‌ری مێروو شۆك كرد و خۆی كوشت.

لوه‌ شیاو ماو زی، كچێكی چیینه‌ كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه‌ و له‌وكاته‌ی بوتڵه‌ ژه‌هره‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ بووه‌، به‌ هه‌وادارانی وتوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ بۆ رێكلام كردن نییه‌، به‌ڵكو بێتاقه‌ته‌ و خه‌مۆكه‌ و ده‌یه‌وێت خۆی بكوژێت.

سه‌ره‌تا هه‌وادارانی  كه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی Douyin له‌گه‌ڵیدا بوون، وایانزانیوه‌ گاڵته‌ ده‌كات، بۆیه‌ هانیان داوه‌، ئه‌ویش گاڵته‌كه‌ی كردوه‌ به‌ راست و بوتڵه‌ قڕكه‌ره‌كه‌ی خواردوته‌وه‌.

هه‌واداره‌كانی په‌یوه‌ندییان به‌ پۆلیسه‌وه‌ كرد، به‌ڵام تا ئه‌وان گه‌یشتن "ماو" گیانی له‌ده‌ستدابوو.

به‌پێی وته‌ی هاوڕێیه‌كی كه‌ بۆ رۆژنامه‌یه‌كی چینیی داوه‌، قوربانییه‌كه‌ ویستویه‌تی به‌وكاره‌ سه‌رنجی خۆشه‌ویسته‌ كۆنه‌كه‌ی بۆخۆی رابكێشێته‌وه‌ و هه‌رگیز به‌ جدی بیری له‌ خۆكوشتن نه‌ده‌كرده‌وه‌.

ئەمەش یەکەمجار نییە کە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە پەخشی راستەوخۆدا خۆیان دەکوژن، زۆر حاڵەتیش لەکاتی گرتنی سێڵفی یان روداوی رێکەوت رودەدەن کە بە ئەنقەست نەبووە.




PM:05:16:22/10/2021










ئه‌م بابه‌ته 28752 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو