کوڕی سەڵاحەدین بەهائەدین: لەجیاتی لەیلی ھۆ لەیلی و بۆنی جسمت رەیحانە فێری ئەلفوبێی ھونەر ببن

‌وێنەی م. سەڵاحەدین بەهائەدین و ئەیوب سەڵاحەدین بەهائەدین

وێستگە نیوز_

ئەیوب سەڵاحەدین، کوڕی سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لە پۆستێکدا وتبووی، "ئەو فۆرمی یادکردنەوەی کورد بۆ مەولود دەیکات زۆر بێ مانا و بێ ڕۆحە، جیا لەوەی موبالەغەی تێدایە قسەی بێ ماناشی تێدەکەوێت".


ئەو لە ئەژماری خۆی لە فەیسبووک، وتبوشی، "چوار پێنج تەنگ ئەستوور دانیشتوون بە زرمەی دەف بەدڵی خۆی دەشیرێنێ بۆنی جسمت ڕەیحانە، ئەم قسە قۆڕانە چییە. کام پەیامبەر ئەم مەعلوماتەی بۆ نقڵ کردووی".

ئەبوب سەڵاحەدین کە لەشاری تۆرینتۆی کەنەدا ژیان بەسەردەبات و وەک هونەرمەندی گۆرانیبێژ ناسراوە، پۆستەکەی پاش چەند کاتژمێرێک سڕییەوە و لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، "باسەکە باسی مەولود نیە باسی شێوازی مەولودە لە کوردستان کە بە رای موتەوازیعی بەندە ناتەواوە و سیماو بۆنی پەیامبەرانەی نیە و زیاتر لە گەعدە ئەچێ بەداخەوە".

ئەو لەسەر ئەو قسانەی کە لەسەر مەولود و یادکردنەوەی لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێت لە روونکردنەوەکەیدا ئاماژە بەوەشدەکات، "بە ھیچ جۆرێک بۆم گرنگ نیە کە رای گشتی کوردستان لەسەر قسەکانم چۆنە، چونکە لەناو میللەتی زۆرینە عەوام دژایەتی کرای نیشانەیەکی باشە".

ئەو دەشڵێت، "من ھەم زانستە ئیسلامیەکانم خوێندنەوە ھەم لەکاری ھونەریش مێژوویەکم بە سوپاسی خوای گەورەوە ھەیە ئێستاش بەردەوامم، زۆر بە روونی ووتومە کە ئەمەی رووئەدا نە شەرعیە نە ھونەری، زۆر نالایقە بە زاتی پەیامبەر".

ئەبوب سەڵاحەدین دەشنوسێت، "پەیامبەران بەدرێژایی مێژوو ھەرگیز نە پێویستیان پێبووە نە حەزیان لێبووە وەسفی بێ مەعنا  و زیادەبکرێن، لەجیاتی ئەوەی "لەیلی ھۆ لەیلی و بۆنی جسمت رەیحانە" بلێی تۆزێ فێری ئەلفوبێی ھونەری ببە".

دەقی رونکردنەوەکەی:

دۆست و ئەحباب پێیان باش بوو کەلەسەر پۆستەکەی پێشوترم رونکردنەوەیەکی پێویست بدەم
١- باسەکە باسی مەولود نیە باسی شێوازی مەولودە لە کوردستان کە بە رای موتەوازیعی بەندە ناتەواوە و سیماو بۆنی پەیامبەرانەی نیە و زیاتر لە گەعدە ئەچێ بەداخەوە .
٢- من ھەم زانستە ئیسلامیەکانم خوێندنەوە ھەم لەکاری ھونەریش مێژوویەکم بە سوپاسی خوای گەورەوە ھەیە ئێستاش بەرداوامم، زۆر بە روونی ووتومە کە ئەمەی رووئەدا نە شەرعیە نە ھونەری ، زۆر نالایقە بە زاتی پەیامبەر .
٣- ئەم باسە بەسیاسی مەکەن و منیش مەشوبھێنن بە کەسی تر و مەمخەنە ریزی ھیچ ئەجێندایەکی سیاسیەوە.
٤- بەدیلی ئەم فەوزایە ھەست کردنە پێی وەک ھەنگاوی یەکەم، دوایی تێگەیشتنە لە پەیامی پەیامبەران،  لە نەمانی ھونەری راقی ئەم مەھزەلەیە بووە بە تەواشیح .
٥- بە ھیچ جۆرێک بۆم گرنگ نیە کە رای گشتی کوردستان لەسەر قسەکانم چۆنە، چونکە لەناو مللەتی زۆرینە عەوام دژایەتی کرای نیشانەیەکی باشە.
 ئەوەی گرنگە بەلامەوە ئەوەیە بزانن کە مەستم ھیچ کەسێک دیایکراو نیە و بەگشتی باسی حالەتەکەم کردوە.
٦- پەیامبەران بەدرێژایی مێژوو ھەرگیز نە پێویستیان پێبووە نە حەزیان لێبووە وەسفی بێ مەعنا  و زیادەبکرێن، لەجیاتی ئەوەی "لەیلی ھۆ لەیلی و بۆنی جسمت رەیحانە" بلێی تۆزێ فێری ئەلفوبێی ھونەری ببە.


PM:01:47:22/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 18680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت