له‌ سنوری سلێمانی ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی نه‌وتی ماڵان ده‌كرێت..نرخه‌كه‌ی دیاری كرا

‌ئەرشیف

وێستگه‌ نیوزـ

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دابەشکردنی نەوت لە سنوری پارێزگای سلێمانی و له‌ قەزای پێنجوێنەوە دەست به‌ دابه‌شكردنی نه‌وتی ماڵان بكرێت و نرخی هه‌ر به‌رمیلێكیش به‌ 55 هەزار دیناره‌.  

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و ئاشكرایكرد "پاش دابین کردنی بڕی پێویستی نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ناوچە شاخاوییە ساردەکانی سنوری پارێزگاکانی سلێمانی وهەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین بریارە رۆژی یەکشەممە 24ی تشرینی یەکەم پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لەسنوری قەزای پێنجوێن دەست پێبکات."   

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: "رۆژانی دواتریش لەتەوێڵە و بیارە و خورماڵ و شارباژێڕ و ماوەت و قەڵادزێ درێژەی دەبێت و نرخی بەرمیلێک نەوت 55 هەزار دینار دەبێت."  


PM:07:22:21/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 19208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت