ئەمڕۆ مووچەی‌ مانگی ئەیلولی لیوا هاوبەشەکان دابەش دەکرێت


وێستگه‌ نیوز ـ

وەزارەتی‌ پێشمەرگەی‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ مووچەی‌ مانگی‌ نۆی‌ لیوا هاوبەشەکانی‌ پێشمەرگە دابەش دەکرێت.


جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وەزارەتی‌ پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: "هێزەکانی هاوپەیمانان پارەی مووچەی مانگی نۆی لیوا هاوبەشەکانیان خستووەتەسەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت".

لە ماوەی رابردوودا لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم رێکخرانەوە، هەر لیوایەک لە چوار فەوجەوە کرانە سێ فەوج و لە ئێستادا 14 لیوان، کە مووچەکانیان لەلایەن هاوپەیمانانەوە دابین دەکرێت.

هاوکات لەبارەی‌ دابەشکردنی‌ مووچەی‌ فەرمانبەرانیش، به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی وەزارەتی‌ دارایی‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان، لە رۆژی‌ 25ی‌ ئەم مانگەوە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی‌ مووچەی‌ فەرمانبەران به‌بێ لێبڕین.


AM:09:40:21/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 17100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت