بۆ سەفەرکردن عێراق مەرجی وەرگرتنی ڤاکسینی کردە ناچاری


وێستگە نیوز_

فرۆکەخانەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر بڕیاری حكومەتی عێراق، پێویستە لە 1ی مانگی یانزەوە هەر هاوڵاتییەك سەفەری دەرەوە دەكات ڤاكسینی كۆرۆنای وەرگرتبێت.


فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، بەپێی فەرمانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و ئاگادارینامەی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی ‏عێراق پێویستە لە بەرواری (1/11/2021) هەر هاوڵاتیەكی (عێراقی) كە سەفەر دەكات بۆ وڵاتانی دەرەوە بەڵگەی وەرگرتنی ڤاكسینی ‏(كۆڤید – 19)ی هەڵگرتبێت".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "لەگەڵ بەڵگەی پشكنینی (‏PCR-Ve‏) كە لە لایەن مەڵبەندە حكومییەكانەوە دەرچووبێت و دڵنیایی ‏بدات كە هەڵگری ڤایرۆسەكە نییە، وە دەبێت ئەو پشکنینە كەمتر لە (72) كاتژمێر لە سەفەركردنەكەی کرابێت".

فرۆکەخانەکە دەشڵێت، "ئەو هاوڵاتییە (عێراقی)یەی كە ناتوانێت ڤاكسینی كۆڤید وەرگرێت یان نەخۆشییەكی هەیە ڕێگرە لە وەرگرتنی ‏پێویستە ڕاپۆرتێكی پزیشكی باوەڕپێكراوی پێبێت بیسەلمێنێت كە ناتوانێت وەریبگرێت، بەڵام پێویستە بەڵگەی پشكنینی (‏PCR-Ve‏)ی هەڵگرتبێت لەلایەن مەڵبەندە حكومییەكانەوە دەرچووبێت كەمتر لە (72) كاتژمێر لە سەفەرەكەی".‏


PM:04:51:20/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 2836 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت