پۆلیس ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ده‌ستگیر كرد
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان توانیویانه ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیر بكه‌ن كه ئه‌مڕۆ به فیشه‌ك وه‌ستایه‌كی نانه‌واخانه‌ی بریندار كرد.
شۆڕش ئیسماعیل، وته‌بێژی پۆلیسی راپه‌ڕین له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی حاجیاوا گەڕەکی راپەڕین لە بەردەم نانەواخانەیەک کەسێک بە چەکی جۆری دەمانچە بریندار کرا.
باسی له‌وه‌شكردووه: بریندارەکە بەناوی (ب، ع، م) تەمەنی 26 ساڵ رەگەزی نێر دانیشتووی حاجیاوا یەک فیشەک بەر جەستەی کەوتووە و بەڕێکرا بۆ نەخۆشخانەی گشتی رانیە و لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە و تەندروستی جێگیرە.
به وته‌ی شۆڕش ئیسماعیل، دوای لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەرکەوت کە ئەو کەسەی بریندار بووە خاوەنی نانەوەخانەکە بووە و پێشتر هیچ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و کێشەی تر لەنێوانیاندا نەبووە، بەڵام سەرەتا دەمەقاڵێ لەنێوانیاندا رووی داوە و دواتر لێیان بووە بەشەڕ، بە مست لە یەکتریان داوە و دوایی لەکاتی شەڕەکە کەسەکە بە چەکی دەمانچە یەک فیشەکی ناوە بە خاوەنی نانەواکە و بریندار بووە.
ده‌شڵێت: "دوای رووداوەکەش کەسوکارەکەی کوڕەکەیان رادەستی پۆلیس کردووە کە ناوی (س، م، م) تەمەن 24 ساڵه لە رەگەزی نێر و بەپێی مادەی 405/31 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
PM:01:36:20/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 2860
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت