له سلێمانی بڕیار لهبارهی خانووه زیادهڕۆكان درا
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
وێستگه نیوز ـ
یاسای ھەموارکراوی پەرلەمانی کوردستان کە تایبەتە بە زیادەڕۆیی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوەو کێشە و گیروگرفتی زیادەڕۆیی لە سلێمانی بەپێی یاسا چارەسەر دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 20 تشرینی یەکەمی 2021، لە دیوانی قایمقامیەت ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحیەکانی بازیان و بەکرەجۆ و تانجەرۆ و لیژنەی یاسایی قایمقامیەتی سلێمانی کۆبوەوە و رێکارەکانی چارەسەرکردنی کێشەی زیادەڕۆیی لە سنووری قایمقامیەتی سلێمانی گفتوگۆی لە بارەوەکرا.
بهپێی راگهیهندراوی قایمقامیهت، ئاوات محهمهد قایمقامی سلێمانی رایگهیاند: "بەپێی یاسای ژمارە سێی ھەموارکراوی ساڵی 2019 پەرلەمانی کوردستان کە تایبەتە بە مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەی زیادەڕۆیی، قایمقامیەتی سلێمانی بە ھەماھەنگی شارەوانی سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەست بەکاردەبن بۆ جێبەجێکردنی یاساکەو بەشێوەیەکی یاسای و بەپشت بەستن بە یاساکە ھەنگاو بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زیادەڕۆیی دەنێن".
ئاوات محەمەد، وتیشی: "بەڕەچاوگرتنی یاساکە رێگری تەواو لە ھەموو جۆرە زیادەڕۆییەک دەکەن و چاوپۆشی لە ھیچ کەس و لایەنێک ناکرێت و یاساکە وەک خۆی بەسەر ھەمواندا جێبەجێدەکەن".
بەپێی یاساکە ئەو خانووە نیشتەجێبوانەی بەر لە 31-12-2020، بەشێوەی زیادەڕۆیی دروست کراون بەبڕێک پارە تاپۆدەکرێن و دەکرێت بەناویانەوە، ھەر خانوویەک لە دوای ئەو رێکەوتە دروست کرابێت نایاساییە و قەرەبووش نایانگرێتەوە و لەمەودواش رێگری لەھەموو جۆرە زیادەڕۆییەک دەکرێت.
PM:01:11:20/10/2021
ئهم بابهته 1016
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت