کەشناسی هەرێم: سبەینێ لەم ناوچانە باران دەبارێت
وێستگە نیوز-
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پیشبینى دەکرێت سبەی چوارشەممە نمە بارانبارین چەند ناوچەیەک بگرێتەوەو ئاسمانى ناوچەکانى باکور و باکورى رۆژهەڵات نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەرى کەمێک نمە باران لە دوای نیوەڕۆە.
کەشناسی هەرێم باسیلەوەشکردووە، ئاسمانى بەشێک لە ناوچەکانى دیکە ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و خێرایی با 10 تا 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و هاوکات، کەشناسی باران بارینی 12 کاتژمێرى رابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
ئامێدى ٣.٤ ملیم
بامەرنێ ٧.٦ ملیم
بارزان ٠.٢ ملیم
باتوفە ٢.٢ ملیم
مێرگەسۆر ٠.٨ ملیم
PM:10:14:19/10/2021
ئهم بابهته 32516
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت