هونەرمەندێکی کورد بە سێ ساڵ زیندانیکردن سزادرا

‌هۆزان جانێ

وێستگه‌ نیوز ـ
دادگاکانی تورکیا بەتۆمەتی ئەندامێتی و بانگەشەکردن بۆ پەکەکە سزای سێ ساڵ زیندانیکردنیان بەسەر هۆزان جانێ، خانمە هونەرمەندی باکووری کوردستان سەپاند.

ئاژانسی هەواڵی فورات نیوز_ی نزیك له‌ په‌كه‌كه‌ بڵاویکردەوە: "بەتۆمەتی ئەندامێتی لە رێكخستن و بانگەشە و هاوكاری پەكەكە، دادگاییکردنی هۆزان جانێ خانمە هونەرمەندی باکووری کوردستان لە سێیەمین دادگای سزا قورسەکانی ئەدرنە ئەنجامدرا و تیایدا بە سێ ساڵ و 15 رۆژ زیندانیکردن سزادرا".

ئەوەشی خستەڕوو: "هۆزان جانێ بەشداری لە دانیشتنەکە نەکرد، بەڵام  پارێزەرەكانی ئامادەبوون و بەرگرییان لەو هونەرمەندە كرد".


PM:12:09:19/10/2021




ئه‌م بابه‌ته 23516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو