نوێنه‌ری هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ناو شاری سلێمانی سه‌ردانی قایمقامیان كرد و ئه‌ویش به‌ڵێنێكی پێ دان
وێستگه نیوزـ
به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی بڕێك سوته‌مه‌نی بۆ پاسه‌كانی هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ناوشار، نوێنه‌ری سه‌رجه‌م شۆفێرانی هێڵه‌كانی ناو شار سه‌ردانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیان كرد و دوای پێدانی یاداشتێك، قایمقام به‌ڵێنی پشتیوانیی پێ دان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سه‌رجه‌م پاسه‌كانی ناوشار كۆبویه‌وه كه یاداشتێكیاندابه قائیمقامی سلێمانی به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی بڕێك سوته‌مه‌نی بۆ هێڵی گواستنه‌وه‌ی گشتی له‌چه‌ند وێستگه‌یه‌كی تایبه‌ت تابتوانن به‌هه‌مان نرخی ئێستا به‌رده‌وام بن له‌كاره‌كه‌یان.
له به‌رامبه‌ریشدا ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی به‌ڵێنی پێدان هاوكارو پشتیوانی داواكه‌یان ده‌بێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە دژی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، شۆفێرانی 28 هێڵی پاسی ناو شاری سلێمانی مانگرتنیان راگەیاند و باس لەوە دەکەن، بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای سوتەمەنی ناتوانن لەکارکردن بەردەوام بن بەو نرخەی لەئێستادا هاوڵاتیانی پێ دەگوازنەوە.
شۆفێرانی هێڵی پاسی ناو شاری سلێمانی باسیان له‌وه‌كرد، لەکاتێکدا نرخی بەنزین بۆ زیاتر لە 1000 دینار بەرزبووەتەوە، شۆفێران پابەندکراون بەهەمان نرخی پێشووتر هاوڵاتیان بگوازنەوە، ئەوەش قورسترکردنی ئەرکی سەرشانییانە و ناتوانن لەکارەکانیان بەردەوام بن.
ده‌شڵێن: چارەسەر ئەوەیە حکومەت بێت بەدەنگمانەوە و نرخی بەنزینمان بۆ هەرزان بکات، لەکاتێکدا لە پاڵاوگەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە بەنزین بۆ عێراق دەپاڵێورێت و بە 450 دینار بەهاوڵاتیانی ناوەڕاست و باشوری عێراق دەفرۆشرێت، کەچی بۆ ناوخۆمان بەنزینی بازرگانی لەدەرەوە دەهێنرێت و بە 1000 دینار دەدرێت بە هاوڵاتیان".
AM:11:47:17/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 2432
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت