ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه مامۆستایانی وانه‌بێژ له زۆربه‌ی ناوچه‌كان بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندنیان كردوه و ناڕه‌زایی له‌وه ده‌رده‌بڕن كه ناكرێن به گرێبه‌ست یان به میلاكی هه‌میشه‌یی، ئه‌مڕۆش وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێم رایگه‌یان كه بڕیار دراوه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا چاره‌سه‌ری كۆتایی ئه‌و كێشه‌یه بكرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد كه سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧-١٠-٢٠٢١ لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابوری، وەزیری دارایی و ئابوری بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ لەگەڵ هەریەک لە وەزیری پەروەردە و سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کۆبۆوە.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه لە کۆبوونەوەیەکدا، هەر سێ لا لەسەر ئەوە ڕێککەوتن، کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەری کۆتایی بۆ بدۆزنەوە، سووربوون لەسەر ئەوەی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ بە میکانیزمێکی نوێ چارەسەر بکرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ده‌شڵێت كه بڕیاردراوه چارەسەری کۆتایی بۆ مامۆستایانی وانەبێژی بدرێت، کێشەکانیان لە ماوەکی نزیکدا چارەسەری بکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆش مامۆستایانیه وانەبێژ لە ناوچە جیاجیاکان درێژەیان بە ناڕەزاییەکانیان داوە و لە سلێمانی چونە بەردەم نوسینگەی پەرلەمان و لەوێ نوێترین گردبونەوەیان بۆ ناڕەزایی دەربڕین رێکخست.
AM:11:16:17/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 4008
جار خوێنراوهتهوه