17 مزگێنیده‌ری مه‌سیحی و خانه‌واده‌كانیان له هایتی رفێندران
وێستگه نیوزـ
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز هه‌واڵی رفاندنی ده‌یان هاوڵاتیی مه‌سیحیی ئه‌مریكیی بڵاوكرده‌وه كه له وڵاتی هاینی سه‌رقاڵی مزگێنی دان و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایینی مه‌سیحیه‌ت بوون.
رۆژنامه‌كه ئاشكرایكردوه كه رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه 17 هاوڵاتیی ئه‌مریكی رفێندراون، نه‌ك هه‌ر ئه‌وان به‌ڵكو ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیشیان كه‌وتونه‌ته ده‌ست ئه‌و كه‌سه نه‌ناسراوانه كه ژن و منداڵیشیان تێدایه.
نیویۆرك تایمز باسی له‌وه‌شكردوه كه ئه‌و 17 كه‌سه ئایینی مه‌سیحییان بڵاوكردوه‌ته‌وه و له شاری پۆرتۆ پرینسی پایته‌ختی هایتی رفێندراون.
AM:11:06:17/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 2972
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت