سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ میری قەتەر کۆبووەوە

‌شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی و نێچیرڤان بارزانی

وێستگەنیوز-

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە و لە یەکەم سەردانی فەرمیدا بۆ قەتەر، لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر کۆبووەوە، لەکۆبوونەوەکەدا "پەرەپێدانی پەیوەندییەکان، وەبەرهێنان و پرسە ئابوورییەکان" تاوتوێ کراون.
 
فەلاح مستەفا، راوێژكاری سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند، "هەرێمی كوردستان وەكو بەشێك لە عێراق، سەقامگیر و ئارامە و دەكرێ وەكو دەروازەیەك بێت بۆ هاتنی سەرمایەگوزاری یان وەبەرهێنەرانی قەتەری و وڵاتانی دیكەش بۆ عێراق، هەروەها دەتوانێت پشتیوانی هەوڵەكان بکەن بۆ سەقامگیری لە عێراق. بۆیە پرسە ئابوورییەکان لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەی بەرپرسانی قەتەر و سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوون".

بەرەبەیانی ئەمڕۆش نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان  لە ده‌وحه‌ له‌گه‌ڵ شێخ خالد بن خەلیفە ئال سانی، سەرۆک وەزیرانی قەتەر کۆبووەوە.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاویکردەوە، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ په‌ره‌پێدان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر كرده‌وه‌ و باسيان له‌ ده‌رفه‌تى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له‌ هه‌رێمى كوردستان و له‌وێشه‌وه‌ بۆ ته‌واوى عيراق كرد به‌تايبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان و عيراق پێويستن.

ئەوەشی خستوەتەڕو، دۆخى عيراق و ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و پرۆسه‌ى سياسى له‌ وڵات، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.


AM:11:00:17/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 1464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو