به‌ڤیدیۆ.. بونه‌وه‌ری چاخی پێش مێژوو ده‌ركه‌وتنه‌وه..سێ چاویان هه‌یه
وێستگه نیوزـ
ولایه‌تی ئه‌ریزۆنای ئه‌مریكا به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی سه‌دان بونه‌وه‌ری نامۆ، دیارده‌یه‌كی نامۆی به‌خۆوه بینی، بونه‌وه‌ره‌كان وه‌ك ئه‌وانه كه له چاخه‌كانی پێش مێژوودا هه‌بوون.
بونه‌وه‌ره‌كان له گۆماوێكی ناوچه‌یه‌كی بیابانی ئه‌ریزۆنا هێله‌كانیان تروكاندوه، ناوچه‌كه نزیكبووه له مۆنۆمێنتێك، لۆرین كارته‌ر، به‌رپرسی به‌شی وه‌رگێڕانی زاره‌كی له مۆنۆمێنتكه به میدیاكانی راگه‌یاندوه ئه‌م بونه‌وه‌رانه سێ چاویان هه‌یه.
زانكۆی سه‌نتڕاڵ میشیگن له ئه‌مریكا ناوی "Triops "ی له‌و بونه‌وه‌رانه ناوه‌و ده‌ڵێن كه ئه‌و بونه‌وه‌رانه بۆ چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك هێلكه‌كانیان له بیاباندا داده‌نێن تا بارانی ته‌واویان له‌سه‌ر ده‌بارێت و ده‌بێته گۆماوێك، ئینجا ئه‌و هێلكانه ده‌تروكێن و بونه‌وه‌ری سێ چاویان لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
AM:10:32:17/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 3324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت