وێنه‌..هه‌وڵی كوشتنی به‌رپرسێكی حكومیی عێراق له‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆدا


وێستگه‌ نیوزـ

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی پارێزگای زیقار روبه‌ڕوی هه‌وڵێكی كوشتن بوه‌وه‌ و هه‌وڵه‌كه‌ شكستی هێنا.

جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ بۆمبێكی چێندراو بۆ ئۆتۆمبیلی د.سه‌عد ماجد، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی پارێزگای زیقار دانراوه‌ و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، ئۆتۆمبیله‌كه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ به‌ ته‌واوی سوتاوه‌ و هیچ زیانێكی گیانیی لێ نه‌كه‌وتوته‌وه‌.


AM:10:16:17/10/2021








ئه‌م بابه‌ته 3556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت