پێش كۆمسیۆن..ناوه‌ندێك ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی عێراقی بڵاوكرده‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

ناوه‌ندی ده‌نگ تایبه‌ت به‌ كاروباری هه‌ڵبژارن، ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عێراقی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ 10ی ئه‌م مانگه‌دا ساز كرا.

بڕیاره‌ ئه‌مشه‌ویش كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆتایی به‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌یان وێستگه‌ و هه‌زاران سندوقی ده‌نگدان بهێنێت و ئه‌نجامی كۆتایی بڵاوبكاته‌وه‌.

پێش راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانیش، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق كه‌وتونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشی له‌ به‌غدای پایته‌خت و ده‌روازه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز و چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌ك گرتووه‌.

به‌پێی ناوه‌ندی ده‌نگ، ئه‌نجامی كۆتایی بۆ ژماره‌ی كورسیی لایه‌ن به‌شداربوه‌كان به‌مجۆره‌یه‌:

رەوتی سەدر 73
تقدم 37
دەوڵەتی یاسا 34
پارتی دیموکراتی کوردستان 32
هاوپەیمانیی فەتح 17
هەوپەیمانیی کوردستان 16
عزم 14
امتداد 9
نەوەی نوێ 9
اشراقة كانون 6
العقد الوطني 5
تحالف قوى الدولة 4
تصميم 5
جماهيرنا هويتنا 3
المشروع الوطني 1
حركة حسم 2
حقوق 1
بلادي الوطنية 1
تيار الفراتين 1
تجمع سند 1
الوفاة والتغيير 1
النهج الوطني -الفضيلة  1
الجماهير الوطني 1
المنتج الوطني 1
جبهة تركمان 1
کۆمەڵی دادگەری کوردستان 1
التحالف العربي 1
تختلف الامال 1
اقتدار وطن 1
حزب الوطن 1
اهالي واسط 1
مستقلون 40


PM:07:44:16/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 20632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت