به‌غدا كه‌وته حاڵه‌تی ئەوپەڕی ئاماده‌باشییه‌وه..هێزێكی زۆری ئه‌منی بڵاوه‌یان پێكرا
وێستگه نیوزـ
بڕیاره له‌كاته‌كانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یان ئه‌مشه‌و، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 10ی ئۆكتۆبه‌ر رابگه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌غدا كه‌وتوه‌ته حاڵه‌تی ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشی و هێزه ئه‌منییه‌كان بڵاوه‌یان پێكراوه.
ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی عێراق بڵاویانكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌غدای پایته‌خت دوای كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كه‌وتوه‌ته حاڵه‌تی ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشی، له‌وباره‌یه‌وه ته‌حسین خه‌فاجی، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ئاشكرایكردوه كه بڵاوهپێكردنهكه له چوارچێوه‌ی پلانێكی ئه‌منیدایه.
وتیشی كه پلانه ئه‌منییه‌كه بۆ زامنكرنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه و له‌وانه‌یه ماوه‌ی 15 رۆژ بخایه‌نێت و هاوكات بۆ پاراستنی نوسینگه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه له پارێزگاكانی عێراق و پاراستنی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی هۆكاری ئه‌و بڵاوبونه‌وه چڕه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی بۆ سایتی سۆمه‌ریه نیوز ئاشكراكردوه و رایگه‌یاندوه كه هۆكاره‌كه بۆ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 10ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له‌وانه‌یه ئه‌مشه‌و به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی رابگه‌یه‌نرێت.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه ده‌ڵێت كه هێزه ئه‌منییه‌كان له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی به‌غدا و ده‌روازه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز زۆر به چڕی بڵاوه‌یان پێكراوه.
PM:06:02:16/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 9560
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت