به‌ڤیدیۆ.. له‌پڕ پردێك بوو به دوو كه‌رته‌وه
وێسگه نیوزـ
له ئیكوادۆر روداوێكی سه‌یر رویدا و له‌پڕ پردێك بوو به دوو كه‌رته‌وه، بەو هۆیەشەوە پێنج کەس بریندار بوون، لە روسیاش شەقامێک بوو بە چاڵێکی گەورە و دوو ئۆتۆمبیل تێی کەوتن.
ڤیدیۆكه شایته‌حاڵه‌كانی روداوه‌كه تۆماریان كردوه و پرده‌كه له‌وكاته‌دا شه‌قی بردووه كه ئۆتۆمبیل سه‌رقاڵی هاتوچۆ بووه و به‌هۆی روداوكه‌شه‌وه كه‌س برینداربون و چه‌ند ئۆتۆمبیلێكیش له شوێنی شه‌قبونه‌كه‌كه گیریان خواردوه.
تیمه‌كانی فریاگوزاریی ئیكوادۆر بۆ به‌هاناوه‌چونی برینداره‌كان چونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و تائێستا نه‌زانراوه كه هۆكاره‌كه رۆچونی زه‌وی یان خراپیی پرده‌كه بووه.
لە روداوێکی هاوشێوەشدا کە لە شاری نۆڤۆسیبرسک-ی روسیا رویداوە، لەپڕ زەویی شەقامێک رۆچوو، شەقامەکە بوو بە چاڵێکی گەورە و دوو ئۆتۆمبیلی لووش دا.
روسیا
ئیکوادۆر
PM:04:18:16/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 7480
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت