كوڕی پارێزگارێك سەرخۆش بووەو كارگوزارێكی كرد به‌ژێره‌وه
وێستگه نیوزـ
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه كه كوڕێكی پارێزگاری ئه‌نبار به سه‌رخۆشی كارگوزارێكی پاككردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانی شێلا و فشاریش خراوه‌ته‌سه‌ر دادگا ئازادی بكات.
تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و بهركارهێنهران له پارێزگای ئه‌نبار چه‌ند وێنه‌یه‌كیان بڵاوكردوه‌ته‌وه كه تایبه‌ته به ئۆتۆمبیلی كوڕه‌كه‌ی عه‌لی فه‌رحان دلێمی، پارێزگای ئه‌نبار و ده‌وترێت كه كوڕی ناوبراو له نزیك پردی جادریه له پاكهوانێكی داوه و كردویه‌تی به‌ژێره‌وه.
تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باسیان له‌وه نه‌كردوه كه ئایا كارگوزاره پاكه‌وانه‌كه له‌ژیاندا ماوه یان مردوه، به‌ڵام وتویانه كه كوڕه‌كه‌ی پارێزگار سهرخش بووه و سێ كچیشی له‌گه‌ڵدا بووه، وەک لە ناسنامەیەکیشدا دەرکەوتووە، کوڕەکە ناوی (ئەحمەد)ە.
دهشتوترێت كه دوای ده‌ستگیركردنی كوڕه‌كه‌ی پارێزگار، ئێستا فشار خراوه‌ته‌سه‌ر دادگا بۆ ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباره‌كه ئازاد بكرێت.
PM:03:57:16/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 19692
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت