پلەکانی گەرما گۆڕانکاری بەسەردا دێت و پێشبینی بارانبارین دەکرێت


وێستگە نیوز- 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەووە،  لە رۆژانی داھاتوودا پلەکانی گەرما بۆ خوار 40 پلەی سیلیزی دادەبەزن و پێشبینیشدەکرێت لە رۆژی سێشممە لە ھەرێمی کوردستان نمەباران ببارێت.

ئەمڕۆ شەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2021، دەستەی کەشناسی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، سبەینێ رۆژی یەکشەممە لەسەرتاسەری وڵاتدا پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە. لەھەرێم و باشوری وڵات ئاسمان ساماڵدەبێت و لەناوچەکانی ناوەڕاست کەمێک پەڵە ھەوری دەبێت.

لە لایەکی دیکەوە، کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێی بڵاوکردەوە، به‌پێی پێشبینییه‌كانیش ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم لەنێوان سامال و نیمچەهەور دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی که‌شناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 35 پلە دەبێت، لە سلێمانی 33 پله‌، هەڵەبجە 35 پلە، دهۆک 34 پله‌ و کەرکوک 39 پلە دەبێت.

هاوكات سبەینێ یەكشەممە، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 31 پلە دەبێت، لە سلێمانی 30 پلە،هەڵەبجە 31 پلە، دهۆک 30 پله‌ و کەرکوکیش 34 پله‌ دەبێت.


AM:11:39:16/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 28404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو