روونکردنەوەیەکی نوێی کۆمسیۆن لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەوە


وێستگه‌ نیوز ـ
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عيراق رایگەیاند، کۆی ئەنجامی ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان لەگەڵ ئەنجامە بەراییەکان یەکدەخرێن و دوای تەواوبوونی پرۆسەکە و تۆمارکردنی لە نووسینگەی ناوەندی نیشتیمانی تێکڕای ئەنجامەکان رادەگەیەنرێن.

ئەمڕۆ هەینی 15ی تشرینی یه‌كه‌م، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق لە راگەیەنراوێکیدا ئاشکرای کرد، ئەو ئەنجامانەی ئێستا لە راپۆرتەکاندا راگەیەنراون و لەسەر ماڵپەڕی کۆمسیۆن هەن، ئەو ئەنجامانەن کە لە ژماردن و جیاکردنەوەی ناوەندی لە هۆڵی شەرەف "سەربازی ون" راگەیەنراون.

راگەیانراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە، تا ئێستا ئەنجامی بەرایی ئەو سندوقانەی سکاڵایان لەسەرە، یان میمۆرییەکان نەگەیەنراونەتەوە ناوەندی نیشتیمانی یان ئەنجامەکانیان لە رێگەی مانگی دەستکردەوە ئەنجامەکانیان نەگەیەنراونەتە ناوەندی نیشتیمانی و سەرجەمیان ژماردن و جیاکردنەوەی دەستییان بۆ دەکرێت نەخراونەتە سەر ئەو ئەنجامە بەراییەی راگەیەنراوە.

دەشڵێت، هەرکات جیاکردنەوە و ژماردنی ئەو دەنگانە تەواوبوون، لە نوسینگەی ناوەندی نیشتیمانی تۆمار دەکرێت و هەموویان پێکەوە رادەگەیەنرێن.

ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی 10ی ئەم مانگە دەنگدانی گشتی و رۆژی هەشتی مانگیش دەنگدانی تایبەتی لەسەرانسەری عیراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو و دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکەش، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، "ئەنجامی بەراوردکاری دەنگەکانی دەستیی و ئەلیکترۆنی هاوتابوون".



PM:10:55:15/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 2204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو