ئه‌دهه‌م بارزانی دەگه‌ڕێتەوە هه‌رێمی كوردستان

‌ئەدهەم بارزانی لە سنووری کێلەشین

وێستگه‌ نیوز ـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، ئه‌دهه‌م بارزانی، ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری کێلە شین دەرکەوت و بڕیارە دوای 10 رۆژی تر بگەڕێتەوە هه‌رێمی كوردستان.

ئەدهەم بارزانی بە وێستگە نیوزی راگەیاند: ئێواره‌ی ئەمرۆ سەردانی کێلەشین کە سێ کوچکەی کوردستانی ئێران و عیراق و تورکیای کرد کە رۆژانێک لانکەی خەبات بووە.

ئاماژەی بەوەشدا: ناوچەیە رێگەی گەڕانەوەی نیە بۆ هەرێمی کوردستان بەڵام تەنها حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم تێدەگەن کە ئەو بۆچی لەو شوێنە (کێلە شین)ە.

راشیگەیاند: ئەو ئێستا لە رۆژهەڵاتی کوردستانە و لە دوای 10 رۆژی تر دەگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

ئه‌دهه‌م بارزانی، دوای ئه‌وه‌ی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو كه‌ پشتگیری هیچ لایه‌نێك ناكات بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، رۆژی چوارشه‌ممه‌ 6ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، چوار رۆژ پیچش هه‌ڵبژاردنی گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ره‌و وڵاتی ئێران سه‌فه‌ری كرد.

ئه‌دهه‌م بارزانی، له‌ لێدوانێكی پێشتریدا بۆ وێستگه‌ نیوز ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو، كه‌ ئه‌و له‌ سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌ و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و حزبه‌وه‌ نه‌ماوه‌ و زیاتر دەیەوێت وەک کەسایەتیەکی سیاسی سەربەخۆ دەربکەوێت.


PM:08:57:15/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 3084 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو