تەنکەرێکی ئاو کەوت بەسەر فیتەرێکدا و گیانیلەدەستدا
وێستگه نیوز ـ
کاتژمێر شەشی ئێوارە کرێکارێکی کۆمپانیای چاککردنی رێگای سەرەکی ئامێدی لە رووداوێکدا گیانیلەدەستدا، دوای ئەوەی دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە، دەردەکەوێت لەکاتی رووداوەکەدا گیانیلەدەستداوە.
ئەمڕۆ ھەینی 15ی ئۆكتۆبهری 2021، پزیشکی ئێشکگر لە نەخۆشخانەی ئامێدی رایگەیاند، کاتژمێر شەشی ئێوارە تەرمێک گەیەنراوەتە نەخۆشخانەکە و دواتر رەوانەی پزیشکی دادی دھۆک کرا.
ئەوەشی خستەڕوو، کرێکارەکە پیشەی فیتەر بووە، لەکاتێکدا سەرقاڵی چاکردنەوەی تەنکەرێکی ئاوبووە، ئۆتۆمبێلەکە بەسەریدا کەوتووە و دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە.
پزیشکە ئێشکگرەکە ئاماژەی بەوەشدا، کرێکارەکە گەنجە و ناوی "بەشار محەمەد وژیێ"ییە و تەمەنی 25 ساڵە.
PM:07:26:15/10/2021
ئهم بابهته 3296
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت