وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئامارێكی نوێی كۆرۆنای راگه‌یاند
وێستگە نیوز-
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، له‌هه‌رێم له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێردا 9118 پشكنین ئه‌نجامدراوه‌و 1331كه‌س توشى كۆرۆنابوون و 15كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه كه حه‌وت كه‌سیان له سلێمانى بوون.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى ڕابردوودا 9118 پشكنینى كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه و له‌وژماره‌یه 1331كه‌سیان توشى ڤایرۆسه‌كه‌بوون و 1554كه‌س چاكبونه‌ته‌وه‌و 15كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه. و له‌و ژماره‌یه‌ى به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 7كه‌س له سلێمانى 4كه‌س له هه‌ولێرو 4كه‌س له دهۆك بوه.
تا ئێستا له‌هه‌رێمى كوردستان 6104كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و نزیكه‌ى 350هه‌زار كه‌سیش توشى كۆرۆنابوون.
PM:06:28:15/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 8996
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت