لەکاتی دەستکاریکردنی گولە هاوەنێک بە هاوڵاتییەک تەقییەوە و گیانى لەدەستدا


وێستگە نیوز- 

وتەبێژى پۆلیسى سۆران رایگەیاند، "لە ناحیەی حاجی ئۆمەران هاوڵاتییەک لە کاتی دەستکاریکردنی گولە هاوەنێک پیایدا دەتەقێتەوە و بە هۆیەوە گیانیلەدەستدا".

ئەمڕۆ هەینى 15ی تشیرینی یەکەمی 2021، مقدەم شەماڵ دێواری حامد وتەبێژی پۆلیسی سۆران لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، "هاوڵاتیەک بەناوی ( د ع و ) لەدایکبووى 1987 پیشە کاسب دانیشتوی چۆمان لە ناحیەى حاجی ئۆمەران لەکاتی دەستکاریکردنی گولە هاوەنێک لەماڵی خۆی لەدەستی تەقییەوە و گیانی لەدەستدا".

باسیلەوەشکردووە، ''لەسەر فەرمانی بەرێز دادوەر تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی کرا لەنەخۆشخانەی ئاشتی لەسۆران.''


PM:05:00:15/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 1764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت