کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: بوونی ناوی کاندیدە کۆچکردووەکە بۆ چاپی پێش وەختەی فۆڕمی دەنگدان دەگێڕێتەوە


وێستگە نیوز- 

بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگەی پارتە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەوکاتەوەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنە پێش وەختییەکەی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیەنراوە 375 تانە لەو ئەنجامانە دراوە، دەشڵێت، هۆکاری بوونی ناوی ئەو کاندیدە کۆچکردووە بۆ چاپی پێش وەختەی فۆڕمی دەنگدان دەگێڕێتەوە.

هیمان تەحسین بەگ بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگەی پارتە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، ''لە ڕۆژی هەڵبژاردنەکاندا 58 سکاڵا تۆمارکراوە، ئەو سکاڵایانەش پۆلێن دەکرێن بۆ ڕەنگەکانی (زەرد، سەوز، هەروەها سور) ئەوەی کاریگەری دەبێت لەسەر گۆڕینی ئەنجامە بەراییەکان سورەکانن، بەو مەرجەی کە بە بەڵگەوە بسەلمێنرێت پێشێلکاری ئەنجامدراوە، هێشتا دیار نیە و لە قۆناغی پۆلێن کردنداین ژمارەیان چەندە کەچونەتە ڕەنگی سورەوە''

باسیلەوەشکردووە، ''تانەکانیش لە لایەن دەستەی دادوەری بۆ هەڵبژاردنەکان دوا بڕیاری لەسەر دەدرێت، ئەو دەستەیە بڕیاری هەرچی بێت دەبێت هەمووان پێوەی پابەند بن، ئەگەر ئەنجامەکەی ڕەتکردەوە هی وێستگەیەک بەو شێوە دەبێت''

هیمان تەحسین بەگ، هۆکاری بوونی ناوی ئەو کاندیدە کۆچکردووە بۆ چاپی پێش وەختەی فۆڕمی دەنگدان دەگێڕێتەوە و دەڵێت، ''پێشتریش باسمان کردووە لەگەڵ کۆمپانیای کۆری و ئەڵمانی بۆ چاپکردنی فۆڕمی دەنگدان دوای چاپکردن و جێگیرکردنی ناوی هەموو کاندید و لایەنەکان لەسەر ئەو فۆڕمە سڕینەوەی مەحاڵە نەدەتوانرا چا ئەو کاندیدە مردبێت یاخود کشابێتەوە بۆیە ئەوە هۆکاری مانەوەی ناوی ئەو کاندیدەیە لەسەر فۆڕمی دەنگدان.''


PM:04:51:15/10/2021




ئه‌م بابه‌ته 1732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت