بوومەلەرزەیەکی بەهێز دوورگەکانی سلێمان دەهەژێنێت
دوورگەکانی سلێمان لەزیاتر لە 900 دورگەی جیاواز پێکهاتوون
وێستگەنیوز-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەکی بەهێز بەگوڕی 6.4 پلە بەپێوەری رێختەر دوورگەکانی سلێمان لەسنوری ئۆقیانووسی ئارام (زەریای هێمن) روویدا و تائێستا زیانەکان نەزانراون.
ناوەندی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، قوڵایی بوومەلەرزەکە 22 کیلۆمەتر بووە و ناوەندەکەی 155 کیلۆمەتر ناوچەی بواڵای وڵاتی (دوورگەکانی سلێمان)ەوە دوور بووە.
دوورگەکانی سلێمان بەشێکە لەو ناوچانەی بە "پشتێنەی ئاگرین" ناو دەبرێن، چونکە ناوچەکانیان ناسراون بە زۆری روداوەکانی وەک بوومەلەرزە و گڕکان.
AM:09:35:15/10/2021
ئهم بابهته 4156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت