پێشبینی پەیمانگایەکی نێودەوڵەتی لەبارەی بەهای نەوت لەساڵی 2022دا


وێستگەنیوز-

پەیمانگایەکی نێودەوڵەتی تایبەتمەند لەشیکاری و توێژینەوەی ئابوریدا بڵاویکردەوە، سەرەڕای بەردەوامی بەرزبوونەوەی بەهای نەوت لەچەند مانگی داهاتودا، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت ساڵی 2022 بەتێکڕا بەهای نەوت لە 66 دۆلاردا جێگیرببێت.

پەیمانگای دارایی نێودەوڵەتی (IIF) لەدواین راپۆرتیدا ئەوەشی خستوەتەڕو، وڵاتانی هەناردەکاری نەوت لەم ساڵدا بەهۆی بەرزبونەوەی بەهای نەوت ئابوورییەکەیان بەڕێژەی 2.3% گەشەی کردووە و پێشبینیش دەکرێت لەساڵی 2022 دا رێژەکە بۆ 4.3 بەرزببێتەوە.

باس لەوەشکراوە، وڵاتانی هەناردەکاری نەوت لەئەنجامی بەرزبونەوەی بەهای نەوت ئەمساڵ 165 ملیار دۆلار داهاتیان زیادیکردووە، چاوەڕێش دەکرێت ساڵی داهاتوش 138 ملیار دۆلار داهاتی نیشتیمانی وڵاتەکانیان زیادبکات، هەروەها بەتێكڕا ئەمساڵ بەهای هەر بەرمیلێک نەوت 71 دۆلار بووە و بۆ ساڵی داهاتووش پێشبینی دەکەن رێژەکە بۆ 66 دۆلار دابەزێت.

​ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 83 دۆلار و 77 سەنت و نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی‌ خاوی ئەمریکیش بە 81 دۆلار مامەڵەی‌ پێوە کراوە.


PM:11:49:14/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 3148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت