واشنتن پۆست: ئه‌م دوو وڵاته پادشاكان له عێراق دروست ده‌كه‌ن و هه‌ر ئه‌وانیش ده‌یانخه‌نه سه‌ر كورسییه گه‌وره‌كه
وێستگه نیوزـ
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مریكا پێی وایه كه عێراقییه‌كان له ساڵی 2003ه‌وه باجی هه‌ڵبژاردنێك ده‌ده‌ن كه به سه‌ریاندا سه‌پێندراوه، شته‌كه‌ش به‌ده‌ست خۆیان نییه و ئه‌وه‌ی پادشاكان له عێراق دروست ده‌كات، ئێران و ئه‌مریكایه و ئه‌وان فه‌رمانڕه‌واكه ده‌خه‌نه سه‌ر كورسییه گه‌وره‌كه.
له راپۆرتێكدا، رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست باسی له‌وه كردوه كه له‌وكاته‌وه‌ی ئه‌مریكا هاوپه‌یمانیی دروست كرد بۆ گۆرینی رژێمی سه‌ربازی له عێراق، شه‌ش جار عێراقییه‌كان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر دیموكراسییه تازه له‌دایكبوه‌كه‌یان كراوه، له‌وكاته‌شه‌وه عێراقییه‌كان ده‌یانه‌وێت بگه‌نه ئه‌و دیموكراسییه‌ی كه به‌ڵێنیان پێ دراوه، به‌ڵام هه‌رپێی نه‌گه‌یشتن.
ده‌شڵێت "سه‌ره‌ڕای ئه‌و به‌پیره‌وه چونه كه‌م و لاوازه‌ی ئه‌مجاره‌ی خه‌ڵك بۆ ده‌نگدان كه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه خه‌ڵك كه‌س بۆ حوكمڕانی راناسپێرێت، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت به هه‌وڵێكی زۆر حكومه‌تێكی فره لایه‌ن پێكدێت و ئه‌و كوتله‌یه‌ی كه زۆرینه‌ی كورسیه‌كانی هه‌یه، خێر و بێره‌كه به سه‌رۆكایه‌تیی موقته‌دا سه‌در له‌ناو خۆیدا به‌ش ده‌كات."
رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه ئه‌وه‌شی باسكردوه كه له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی 2005ه‌وه تائێستا، سیستمی پشك پشكێنه رۆڵی بینیوه و حكومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مانی تایه‌فی دامه‌زراوه، ئه‌مه وایكردوه عێراقییه‌كان ته‌نگیان پێ هه‌لبچنرێ و كۆمه‌ڵگه و ژینگه‌یه‌كی تایه‌فی دروست ببێت.
ده‌شڵێت نوخبه‌ی سیاسیی عێراق له پێكهێنانی هه‌موو حكومه‌تێكدا له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆسته وه‌زاره‌ییه‌كان ده‌ستیان داوه‌ته یه‌خه‌ی یه‌كتر به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه پاره‌ی تێدایه، بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ش په‌نایان بۆ ئاغا بیانییه‌كانیان بردووه، وه‌ك هه‌میشه‌ش ئاغای ئه‌وان دوو نێوه‌ندگیریی گه‌وره‌ن كه ئه‌وانیش ئه‌مریكا و ئێران بوون، بۆیه دوا بڕیار بۆ دانانی پادشاكه‌ی عێراق هه‌رلای ئه‌وانه و هه‌ر ئه‌وانیش فه‌رمانڕه‌واكه ده‌خه‌نه سه‌ر كورسییه گه‌وره‌كه‌ی حوكمداری.
PM:11:45:14/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 7776
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت