به‌ڤیدیۆ..كوتله‌كه‌ی حه‌كیم و عه‌بادی سه‌در تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن: كاندیده‌كانتان چونه‌ته ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدانه‌وه
وێستگه نیوزـ
كاندیده‌كانی (هێزی ده‌وڵه‌تی نیشتمانی) كه هاوپه‌یمانێتییه‌كی هاوبه‌شی نێوان عه‌مار حه‌كیم و حه‌یده‌ر عه‌بادییه، كاندیده‌كانی ره‌وتی سه‌دریان تۆمه‌بتار كرد كه رۆژی هه‌ڵبژاردن چونه‌ته ناو ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدانه‌وه.
ئه‌و كاندیدانه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناوی ستار عه‌تابی و جواد مۆزانی-یان هێنا كه وه‌ك دوو كاندیدی ره‌وتی سه‌در له رۆژی هه‌ڵبژاردن چونه‌ته ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان و سڵاویان له ده‌نگده‌ران كردوه و چەند کاژمێرێک لە ناوەندەکاندا پیاسەی کردوە، ئه‌مه‌شیان به پێشێلكاری ناوبردوه.
هێزی ده‌وڵه‌تی نیشتمانیی نێوان حه‌كیم و عه‌بادی، تائێستا خاوه‌نی ته‌نها پێنج كورسین كه له هه‌ڵبژاردنی رابردوودا سه‌روو 40 كورسییان هه‌بووه و سه‌دریش خاوه‌نی زیاترله 70 كورسییه.
PM:11:19:14/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 3884
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت