كۆمسیۆن: له دوو رۆژی داهاتوودا ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی ته‌واو ده‌بێت
وێستگه نیوزـ
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند كه له دوو رۆژی داهاتوودا ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ئه‌و وێستگانه ته‌واو ده‌كه‌ن كه هێشتا ئه‌نجام نه‌دراون.
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند كه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و سندوقانه‌ی ده‌ژمێردرێنه‌وه، گۆڕانكاری له ئه‌نجامه‌كان دروست بكه‌ن و جه‌ختی كره‌وه كه ئه‌وان وه‌ك كۆمسیۆن به‌رپرس نین له‌و ئه‌نجامانه‌ی له ژماره‌ی ده‌نگ و كورسی كه تائێستا به نافه‌رمی راگه‌یه‌ندراون.
به‌وته‌ی كۆمسیۆن، له‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، هێرشێكی توند به‌بێ بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی رون و ورد كراوه‌ته‌سه‌ر كۆمسیۆن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌رایییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 10ی ئه‌م مانگه، لایه‌نه شیعه‌كانی نزیك له ئێران و ئه‌وانه‌ی باڵی حه‌شدی شه‌عبین، به‌تایبه‌ت كوتله‌ی هادی عامری، ره‌خنه‌ی زۆریان له ئه‌نجامه‌كه گرت و هه‌ڕه‌شه‌ی په‌نابردنه به‌ر یاسا و شه‌قام و به‌كارهێنانی هێزیان كردوه.
PM:10:34:14/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 2944
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت