تەندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری تایبەت بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا لەپارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان 2383 توشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون و 26 توشبوش بەهۆی پەتاکەوە مردون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لەدوێنێوە 2383 توشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون کە زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بون.

ئەوەش هاتوە، لەو ماوەیەدا 3179 توشبوی کۆرۆنا چاکبونەتەوە و 26 توشبوش بەهۆی پەتاکەوە مردون، هەروەها لەدوێنێوە 82348 کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتوە.
May be an image of text


PM:09:42:14/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 3040 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو