مەسرور بارزانی و نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق تاوتوێ دەکەن


وێستگەنیوز-

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبوونەوە، لەکۆبوونەوەکەدا  پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقیان تاوتوێ کرد.

مەسرور بارزانی لەپەیجی تایبەتی خۆی لەفەیسبوک نوسیویەتی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی ئۆکتۆبەری 2021، پێشوازییان لە جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد. 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "لە کۆبوونەوەکەدا،گفتوگۆمان دەربارەی دوا پەرەسەندنەکانی عێراق  و پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران کرد و ڕۆڵی چاودێرانی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکانمان، لە پشتگیریکردن و سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن بەرز ھەڵسەنگاند. "

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستوەتەڕو، "هەردوولامان خوازیاربووین کە حکومەتی داهاتووی عێراق، حکومەتێکی گشتگیر بێت و بەبێ جیاوازی، خزمەتی هەموو پێکهاتە و هاووڵاتییانی عێراق بکات".


PM:08:35:14/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 1764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت