پۆلیسی هه‌ولێر: بكوژه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ستگیر كرا
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ روداوێكی ته‌قه‌كردن رویداوه و تیایدا كه‌سێكی ته‌مه‌ن 69 ساڵ ده‌ستگیر كراوه، راشیگه‌یاند كه دواتر بكوژه‌كه ناسراوه‌ته‌وه و ده‌ستگیركراوه و هۆكاره‌كه‌ش كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه.
هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگه‌یاند: کاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه لە شەقامی 30 مەتری نزیک پردی سەیداوە ڕوداوێکی تەقەکردن رویداوه‌و لە ئەنجامدا کە سێک بەناوی (سەرهەنگ سالح پاشا) تەمەن 69 ساڵ سێ گوللـەی پێوه نراوه‌و تۆمەتباره‌كه‌ش هه‌ڵاتووه.
وتیشی: دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر چونە شوێنی مەبەست بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە توانرا ناسنامەی تۆمەتبار دەستنیشان بکرێت بەناوی (ن. س. ح)، تەمەن 67 ساڵ و ده‌ستگیركراوه.
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكراشیكرد كه هۆکاری روداوه‌كه دەگەرێتەوە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کۆن لەنێوان تۆمەتبار و کوژراودا، و بۆ ئەم مەبەستەش پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و بۆئەوەی ڕادەستی دادگا بکرێت ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبار بگیرێتەبەر.
PM:08:11:14/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 3100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت