بریکاری وەزیری ناوخۆ ڕاگەیەندراوێکی لەسەر کوژرانی کارمەندێکی سکویرتی بڵاوکردەوە

‌دیمەنێک لە کۆمەڵگەی دەروازە ستی

وێستگە نیوز_

لە ڕاگەیەندراوێکدا، بریکاری وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی بکوژی کارمەندێکی سکویرتی لە کۆمەڵگەی دەروازە ستی دەڵێت، "بکوژی تاوانبار کەسێکی ناسراوە و ناو و ناونیشانی زانراوە".


لە ڕاگەیەندراوێکدا، نوسینگەی لیوا چەتۆ ساڵح بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمرۆ پێنچ شەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2021، ئاماژە بەوەکردووە، "‎سەبارەت بە ڕوداوەکەی شەوی ڕابردوو کە بووە ھۆی كوشتنی (ه.م .ك) کە لە دایكبووی ساڵی 1990 یە و دانیشتووی گەڕەكی شەكرەكەیە لە سلێمانی و كارمەندی سیکۆرێتی دەروازەسیتی بووە، بکوژی تاوانبار کەسێکی ناسراوە و ناو و ناونیشانی زانراوە".

ئەوەشدەخاتەڕوو، "لە دوای ڕووداوەكەوە هێزە ئەمنییەكانمان لە هەوڵی دەستگیركردنی تاوانبار و بكوژەكەدان تا ڕاپێچی بەردەم یاسای دەكەین و لەكاتی دەستگیركردنی تاوانبارەكەدا وردەكاری و زیاتر دەخەینە ڕوو".

ئەمرۆ پێنجشەممە، سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند، شەوی رابردوو (ه.م .ك)، كە كارمەندی سكیوریتی پرۆژەی نیشتەجێبوونی دەروازە سیتیە لە شاری سلێمانی لە پرسگەی پرۆژەكە داوای وەستانی ئۆتۆمبێلی كوڕی بەرپرسێك دەكات كە دەیەوێت بچێتە ناو پرۆژەكەوە، كوڕی بەرپرسەكە دەستڕێژی گوللـەی لێدەكات.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی وێستگه‌ نیوز، به‌هۆی دەستڕێژی گوللـەی کوڕی بەرپرسەکەوە كارمه‌نده‌ سكوێرتیه‌كه‌ی ئیدارەی دەروازە سیتی گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.

‎ڕاگەیەنراوێك  لەنوسینگەی بریكاری وەزارەتی ناوخۆ .

‎ سەبارەت بە ڕوداوەکەی شەوی ڕابوردوو کە بە داخەوە بوە ھۆی كوشتنی (هە .م .كا ) لەدایك بوی ١٩٩٠و دانیشتوی گەڕەكی شەكرەكە ، هەروەها كارمەندو سیکۆرێتی دەروازەسیتی ،
لەكاتی بەجێگەیاندنی ئەركەكەی لە گەڵ كەسێک دەبێتە شەڕیان ودواتر ئەوکەسە بە دە مانچە ھێرش دەکاتە سەری و برینداری دەکات و دواتر گیان لەدەست دەدات ،   بکوژی تاوانبار کەسێکی  ناسراوە و ناوو ناونیشانی زانراوە
 وە لە دوای ڕوداوەكەوە هێزەئەمنییەكانمان لەهەوڵی دەستگیركردنی تاوانبارو بكوژەكەوەن تا  ڕاپێچی بەردەم یاسایدەكەین و لە كاتی دەستگیركردنی تاوانبارەكەدا وردەكاری و زیاتر دەخەینە ڕوو


PM:05:41:14/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 12780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت