حزبوڵڵا و ئەمەل داوا لە سوپا دەکەن تەقەکەران دەستگیر بکات
دیمەنێک لە رووداوەکانی بەیروت-ی پایتەختی لوبنان
وێستگە نیوز_
بزووتنەوەی ئەمەل و حزبوڵڵای شیعە، داوایان لە سوپای لوبنان کرد ئەو تەقەکەرانە دەستگیر بکات کە تەقەیان بەسەر لایەنگرانیاندا کردووە لە بەیروتی پایتەخت.
لە راگەیەندراوێکدا ئەمرۆ پێنجشەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2021 کە لەلایەن بزووتنەوەی ئەمەل و حزبوڵڵاوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە ''ئەو خۆپیشاندەرانەی بەرەو کۆشکی دادی بەیروت رێپێوانیان کرد، دژ بە بەکارهێنانی لێکۆڵینەوەی لەبارەی تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووت بەمەبەستی سیاسی لەسەر بیناکانی ناوچەکانەوە بە قەناس تەقەیان لێکراوە''.
هاوکات باسلەوەکراوە، دوای هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەران بە قەناس، بەچڕی تەقەیان بەسەردا کراوە و ''ئەو هێرشە کە لەلایەن گرووپە چەکدارە رێکخراوەییەکانەوە ئەنجامدراوە، کردەیەکە بە دەستی ئەنقەست کراوە تا وڵات بەرەو ئاژاوە ببرێت''.
ئەوەشدەخاتەڕوو، "ئەوانەی هانی ئەو کردەوەیان داوە بەرپرسیار دەبن و بزووتنەوەی ئەمەل و حزبوڵڵا، داوا لە سوپای لوبنان دەکەن لە کورترین ماوەدا ئەو تاوانبارانە دەستگیر بکات''.
ئەمرۆ، لە شاری بەیروت پایتەختی لوبنان، دەستڕێژی گولە لە لایەنگرانی حزبوڵڵا و بزووتنەوەی ئەمەل کرا و لە ئاکامدا، شەش کەس کوژران و 16ی دیکەش برینداربوون.
PM:05:30:14/10/2021
ئهم بابهته 2080
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت