وتەبێژی حکومەت: هاوردەکردنی بەنزین ڕاگیراوە
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وێستگە نیوز_
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەناردەکردنی بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان لە هەندێک دەروازە راگیراوە" دەشڵێت، "سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی ڕاسپاردووه سه‌ردانی به‌غداد بكه‌ن".
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمرۆ پێنجشەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2021، لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژە بەوەدەکات، "به هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری به‌نزین له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هاورده
ده‌كرا كه ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ست بوو به نرخی نه‌وت، و له ڕابردووش‌دا نرخی
نه‌وت لەسەر ئاستی جیهاندا به‌رزبۆوه كه هاوكات بووه هۆی
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزینیش، هەروەها هەناردەکردنی بەنزین بۆ هەرێمی
کوردستان لە هەندێک دەروازە راگیراوە".
جوتیار عادل ئەوەشدەخاتەڕوو، "سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی
ڕاسپاردووه سه‌ردانی به‌غداد بكه‌ن بۆ گفتوگۆكردن به مه‌به‌ستی
چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له گرفته‌كان، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سه‌رۆكی
حكومه‌ت وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی ڕاسپاردووه هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن
له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی پلانی گونجاو بۆ هاورده‌كردنی به‌نزین
دابنرێت تاوه‌كو له داهاتوودا قه‌یران دروست نه‌بێت".
دەربارەی دابینکردنی نەوت، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی ئاشکراکردووە، "وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ڕاسپێردراوه
بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م بابه‌ته له ڕێگه‌ی دابینكردنی نه‌وتی سپی و
دابه‌شكردنی به‌سه‌ر هاووڵاتیان له زووترین كاتدا".
دەقی بڵاوکراوەیەک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه دابووه به‌نزین بۆ هاووڵاتیان دابین بكات به نرخێكی گونجاو، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری به‌نزین له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هاورده ده‌كرا كه ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ست بوو به نرخی نه‌وت، و له ڕابردووش‌دا نرخی نه‌وت لەسەر ئاستی جیهاندا به‌رزبۆوه كه هاوكات بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزینیش، هەروەها هەناردەکردنی بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان لە هەندێک دەروازە راگیراوە، بۆیه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی ڕاسپاردووه سه‌ردانی به‌غداد بكه‌ن بۆ گفتوگۆكردن به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له گرفته‌كان، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی ڕاسپاردووه هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی پلانی گونجاو بۆ هاورده‌كردنی به‌نزین دابنرێت تاوه‌كو له داهاتوودا قه‌یران دروست نه‌بێت.
سه‌باره‌ت به نه‌وتی سپی، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ڕاسپێردراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م بابه‌ته له ڕێگه‌ی دابینكردنی نه‌وتی سپی و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر هاووڵاتیان له زووترین كاتدا. بۆیە هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە حکومەت هەموو هەوڵێک دەدات بۆ چارەسەر کردنی ئەم گرفتە.
د جوتیار عادل
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
PM:04:22:14/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 12004
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت