کەریم شکور: کورسییەکی خورماتووم بۆ یەکلابوویەوە

‌مەلا کەریم شکور، کاندیدی هاوپەیمانی کوردستان

وێستگە نیوز_

مەلا کەریم شکور، دەڵێت، "بەجیاوازی 369دەنگ لەپێش کاندیدی سەربەخۆ عەمار حیکمەت عەبدولحەسە، توانیومە سەربکەوم بۆ بەدەستهێنانی کورسییەکەی خورماتوو".

مەلا کەریم شکور، کاندیدی هاوپەیمانی کوردستان بە کەناڵی رووداو-ی وت،"لە ژماردنەوەی دەستیی دوایین وێستگە زیاتر لە102دەنگی تێدابوو، بەڵام دەرئەنجام بەربژێری کورد بەجیاوازی 369 دەنگ لەپێش بەربژێرەکەی قەزای بەلەدە".

ئەمرۆ پێنجشەممە، دواین وێستگەی بازنەی دووی پارێزگای سەلاحەدین ژماردنەوەی دەستیی بۆکرا و، مەلا کەریم شکور کاندیدی هاوپەیمانی کوردستان بەجیاوازی 369دەنگ لەپێش کاندیدی سەربەخۆ عەمار حیکمەت عەبدولحەسەنە کە خوشکەزای مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراقە.
 
کەریم شکور، ئاماژە بەوەشدەکات، "ئێستا چاوەڕوانی راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی بازنەی دووی سەلاحەدینن، چونکە دەبێ ئەنجامی دوایین وردبینی بگەیەندرێتە کۆمیسیۆن تاوەکو بە فەرمی رابگەیەندرێ".
 
پێشتر، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، ئەو وێستگەیانەی بە دەستی دەژمێردرێنەوە 140 وێستگەن و هه‌ر له‌م هەفتەیەدا یەکلایی دەبێتەوە و ئەنجامەکەی‌ ڕادەگەیەنرێت. 


PM:04:14:14/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 3228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو